دەنگدان بە (SV)، دەنگدانە بە ژینگە و دابەشکاریی دادپەروەرانە

دەبێت جیاوازییەکان کەم بکرێنەوە.
ماڵ، خواردن و خواردەمەنی و هەموو شتەکانی تر بە ڕادەیەک گران بوون کە زۆر کەس لە پێدانی پارەی پسوولەی مانگانەکان دەترسن. میلیاردێرە نۆروێژییەکان لە ماوەی ١٠ ساڵدا دووبەرابەر دەوڵەمەندتر بوون، لە کاتێکدا ژیانی زۆربەی خەڵک دژوارتر دەبێت. جیاوازییەکان زۆرن. دەبێت هەنووکە باشتر ڕاوێژ و تەگبیر بە خەڵک بکرێت.
ئێمە دەمانەوێت:
● باجگەلێکی دادپەروەرانەترمان هەبێت. پێویستە ئەو کەسانەی مووچەی مامناوەندی وەردەگرن باجی کەمتر بدەن و ئەو کەسانەش وا داهاتیان زۆرترە، پێویستە باجی فرەتر بدەن.
● زیادکردنی یارمەتیی منداڵان بە مەبەستی دڵنیابوون لە ئاسایشی دارایی بۆ ئەو بنەماڵانەی کە منداڵیان هەیە.
● ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان و لاوان و هەروەها کەمکردنەوەی تێچووی کەلوپەل و کەرەستە وەرزشییەکان و ئامرازەکانی گەشت و سەیران و کاتبەسەربردن.
پەرەپێدانی خۆشبژیوی
خۆشبژیویی کۆمەڵایەتی لە مەترسیدایە. قوتابخانە و باخچەی ساوایان و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان ڕاگیراون و ڕێژەی فەرمانبەرەکانیش زۆر کەمن. حیزبی ڕاستڕەو کەمکردنەوەی باج لەسەر دەوڵەمەندەکان دەخاتە پێش دابینکردنی خۆشبژیوی بۆ هەمووان. حیزبی سۆسیالیستی چەپ گرنکییەکی تایبەت بە کۆمەڵگە دەدات و خۆشبژیویی کۆمەڵایەتی زیاتر پەرە پێ دەدات. پارە کەم نییە، بەڵکوو دادپەروەرانە دابەش ناکرێت.
ئێمە دەمانەوێت:
● خەڵکی پێویست لە شوێنی کارکردندا بن. ئێمە دەمانەوێت پارە و تێچووی زیاتر بۆ قوتابخانە و باخچەی ساوایان و چاودێریی تەندروستی تەرخان بکەین.
● تەنانەت کڕۆنێکیش بۆ خۆشبژیویی کۆمەڵایەتی تەرخان بکرێت، نەک بۆ گیرفانی کۆمپانیا گەورەکان.
● پەرەپێدانی خۆشبژیویی کۆمەڵایەتی. ئێمە چاوەدێرییەکانی دوای قوتابخانە بە خۆڕایی (SFO) و دەمانەوێت چاودێریی پزیشکی ددان هەرزانترمان دەوێت.
دەبێت قەیرانی ژینگە چارەسەر بکرێت
سروشت بەخێرایییەکی بێوێنە خەریکە کاول دەبێت و لەناو دەچێت و هەسارەی زەوین خەریکە دەسووتێت. بۆیە ئێمە هەوڵ بۆ پاراستنی سروشت و کەمکردنەوەی بڵاوبوونوونەوەی گازی گەرمخانەیی و ڕەخساندنی هەلی کاری نوێ و سەوز دەدەین. ئەگەر ئێوەی هێژاش هاوڕان لەسەر ئەوەی کە دەبێت قەیرانی کەشوهەوا و سروشت چارەسەر بکرێت، دەبێت دەنگ بە (SV) بدەن.
ئێمە دەمانەوێت:
● کاولکاری و لەناوبردنی سروشت ڕاگرین. دەبێت ئاگاداری دارستان و ڕووبار و خاکی ڕووکەشیی خۆمان بین. دەبێت سروشتی کاولکراو، وەکوو ئاوڕێی ئۆسلۆ ڕزگار بکرێت.
● تەرکیز لەسەر گۆڕانکاریی سەوز بکەین. ئێمە دەچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ ئەوەی لەسەر گەشتن بە ئامانجە ناوچەیییەکانی نۆروێژ کاریگەر بین و هەروەها لەسەر ڕەخساندنی هەلی کاری نوێ بڕیاردەر بین.
● ئامراز و کەرەستەکانی گواستنەوە گشتییەکان باشتر بکەین. ئێمە دەمانەوێت کۆتایی بە ئاڵۆزی و بێسەرەوبەرەییی شەمەندەفەرەکان بێنین و خزمەتگوزاریی پاسەکان باشتر بکەین و کرێیەکانیش کەم بکەینەوە.
هاوپێوەندیی نێودەوڵەتی
جیهان پێویستی بە ڕێبەرانێک هەیە کە سەرکردایەتیی خەبات بۆ دێموکراسی، هاوپێوەندی و هاوکاری بکەن. کاتێک ترامپ و پووتین هەڕەشە دەکەن، دەبێت ئێمە بەرگری لە دێموکراسی بکەین. کاتێک ژینۆساید و کۆمەڵکوژی هەڕەشە لە مرۆڤایەتی دەکات، دەبێت ئێمە بەرگری لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بکەین. کاتێک نایەکسانییە جیهانییەکان زیاتر دەبن، دەبێت ئێمە لەگەڵ هەژارانی جیهان بین و پاڵپشتییان لێ بکەین.
ئێمە دەمانەوێت:
● فەلەستینێکی ڕزگارکراومان هەبێت؛ سزا و گەمارۆگەلێک بەسەر ئیسرائیلدا بسەپێنین. پێویستە سندوقی نەوت لە شەڕ و داگیرکاری بکشێتەوە.
● ئوکراینێکی ڕزگارکراومان هەبێت. پێویستە ئێمە لە پاڵپشتییەکانمان بۆ خەباتی ڕزگاریخوازانەی ئوکراین بەردەوام بین.
● هاوپێوەندیی زیاتر لەگەڵ هەژارانی جیهان نیشان بدەن. هەوڵەکانی نۆروێژ بە دژی نایەکسانیی جیهانی و قەیرانی کەشوهەوا دەبێت دووبەرار پەرە پێ بدرێت.
ئەو هاوڕێیانەی لەسەر لیستی (SV) بۆ هەڵبژاردەکان لە ئاکرشوسن بەربژێر کراون، بریتین لە:
کریستی بێرگستۆ(Kirsti Bergstø)

سەرۆکی حیزب و خەڵکی سکیلبک
کریستی، توێژەری کۆمەڵایەتی و سەرۆکی حیزبی (SV)ـە. ئەو لە نیتدال دەژیێت و لە ئاکرشوس وەک ئەندامی پەرلەمان هەڵبژێردراوە. بەڕێزیان حەز و هۆگرییەکی تایبەتی بە دابەشکاریی دادپەروەرانە و ژینگە و هاوپێوەندی هەیە.
باڵدەر ئالڤار ئولافسن (Balder Alvær Olafsen)

خوێندکارێکی خەڵکی «ڤویننگا»یە
باڵدەر لە بواری ئابووری دەخوێنێت و ئەندامی ئەنجومەنی شارستانیی (SV)ـە لە شاری ئاکرشوس. ئەو بۆ دابینکردنی کەرەستەکانی وەرزش و گەشت و سەیران بە نرخێکی گونجاو، دەبینکردنی کەرەستە و ئامرازەکانی گواستنەوەی گشتیی باشتر و فەلەستینێکی ڕزگارکراو بۆ هەمووان، خەبات دەکات.
نەجمە ئەحمەد (Najma Ahmed)

خوێندکارێکی نێسبرۆ
نەجمە جێگری سەرۆکی لاوانی سۆسیالیست و خوێندکارە. ئەو خەبات بۆ ئەوە دەکات کە هیچ منداڵێک لە هەژاریدا گەورە نەبێت، گەنجان و لاوان ببنە خاوەنی ماڵی خۆیان و هەروەها ساقەمگریی کۆمەڵگەیەک بەبێ ڕەگەزپەرستی و هەڵاواردن.
شارلۆت پێدەرسن (Charlott Pedersen)

کرێکاری فرۆشگەیەکە لە هانابورگ
شارلۆت بەڕێوەبەری فرۆشگەیەک و نوێنەری یەکیەتیی کرێکاران بۆ بەڕێوەبردنی بازرگانی و کارگێڕییە و ماوەی ١٨ ساڵە لە فرۆشگەکاندا کار دەکات. ئەو خەبات بۆ ژیانێک دەکات کە ئارامی و ئاسایشتی کاری تێدا دابین کرابێت و مافەکانی کرێکاران و فەرمانبەران بەباشی ڕێزیان لێ بگیرێت.
دەنگدان بە (SV)، دەنگدانە بە ژینگە و دابەشکاریی دادپەروەرانە.
بێگومان دەنگی ئێوە بۆمان زۆر گرینگە.
لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ١١ی ئاگۆست تاکوو ٨ی سێپتامبر، دەنگ بە (SV) بدەن.